سووریای دیموكرات هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر داعش ده‌ست پێكرده‌وه‌

به‌شی سووریا- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سووریای دیموكرات ئامارێكی نوێی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ی ئاشكرا كرد كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ سه‌رله‌نوێ ده‌ستی پێكردوووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ی تشرینی دووهه‌می 2018 سووریای دیموكرات له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: "له‌ به‌ره‌ی هه‌جین هێزه‌كانمان له‌ دژی زۆر خاڵی تیرۆریستان چالاكییان ئه‌نجام دا و له ‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ و تێرۆریستاندا شه‌ڕ ڕووی دا که‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان تیرۆریست كوژران و زۆری دیكه‌شیان بریندار بوون."

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سووریای دیموکرات ڕوونیشی كرده‌وه: "‌هێزه‌كانمان ده‌ستیان به ‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی تیرۆریستاندا گرت. ده‌یان مین كه‌ له‌ لایه‌ن تێرۆریستانی داعشه‌وه‌ جێگیر كرابوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه‌وه‌ پووچه‌ڵ كرانه‌وه و چه‌ندین توونێلی چه‌ته‌كانیش ڕووخێنران."

ئه‌و ناوه‌نده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ دژی زۆر خاڵی تێرۆریستان ئۆپه‌راسیۆنیان كرد و له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا زۆر تیرۆریست كوژران. چه‌ند بنكه‌یێكیش تێكدران كه‌ تێرۆریستان خۆیان تێدا ده‌شاردنه‌وه‌ و له‌ ناوچه‌كه‌ هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌."

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39582

Your Comment

You are replying to: .
captcha