کوردپرێس:
ڕوحوڵڵا غوڵامی بەڕێوەبەری گشتیی گمرگی پارێزگای ئیلام لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: ئەو هەواڵەی لەبارەی داخرانی دەروازەی سنووری مێهرانەوە بڵاو بوونەتەوە دوورن لە ڕاستی و ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی لۆری و بارهەڵگرەکان لەو دەروازە سنووریییەوە بەردەوامە و ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو دەرازە سنوورییەوە زیادیشی کردووە.
ناوبراو لە بارەی ئاماری هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لەو دەروازە سنوورییەوە گوتیشی ژمارەی بارهەڵگرەکان کە لەو دەروازەیەوە کاڵا بەرەو وڵاتی عێراق هەناردە دەکەن لە 100 بارهەڵگرەوە بۆ 800 بارهەڵگر زیادی کردووە و تەنها لە ماوەی 5 ڕۆژدا زیاتر لە 51 ملوێن دۆلار کاڵا لەو سنوورەوە بەرەو وڵاتی عێراق هەناردە کراوە.
غوڵامی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕۆژی ڕابردوو تەنها بۆ ماوەی 4 کاتژمێر لایەنی عێراقی دەروازەکەی داخست بەڵام پاش ئەوەی گفتوگۆ لە نێوان دوولایەنی عێراقی و ئێرانی کرا دەروازەکە دیسان کرایەوە.
شاری مێهران لە پارێزگای ئیلام نزیکەی 230 کیلۆمەتر لە بەغدا دوورە و نزیکترین شاری ئێران لە پێتەختی عێراق و شوێنەوارە پیرۆزەکانی ئەو وڵاتەیە.
Your Comment