ده‌روازه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ئێران فراوانتر ده‌كرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ گومرگی هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و ده‌روازه‌ سنووریاینه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران كه‌ هه‌یه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ش ئاشكرای ده‌كات که‌ هه‌وڵ ده‌درێت ده‌روازه‌كان فراوانتر بكرێت بۆ ئاڵوگۆڕكردن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ گومرگی هه‌رێم به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییانه‌ی‌ هه‌رێم به ‌ڕووی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێراندا هه‌یه‌تی‌ سه‌رجه‌میان ڕه‌سمین و به‌شێک له‌ ده‌روازه‌كانیش نێوده‌وڵه‌تین".

ناوبراو وتیشی‌: "به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ گرنگیی‌ زیاتر به‌و ده‌روازانه‌ بده‌ین و دامه‌زراوه‌ی‌ زیاتر بۆ خاڵه‌ سنوورییه‌كان دابنێین تاوه‌كوو بتوانرێت ئاسانكاریی بۆ جموجۆڵی‌ بازرگانی‌ له‌و خاڵه‌ سنووریانه‌ زیاتر بكرێت و بازرگانان كاره‌كانیان له ده‌روازه‌كاندا له‌ زووترین كاتدا بۆ ڕایی بكرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ گومرگی‌ هه‌رێم سه‌باره‌ت به ‌یه‌كخستنی‌ پێناسه‌ی گومرگی له ‌نێوان هه‌رێم و به‌غداش ئاشكرای كرد: "ئه‌و لیژنانه‌ی‌ له ‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێكهێنراون گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامه‌ و كار بۆ ئه‌وه ‌ده‌كرێت پێناسی گومرگی نوێ له ‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێته‌ كایه‌وه‌ تاوه‌كوو بتوانرێت له‌ نێوان هه‌ردوولادا كاری له‌سه‌ر بكرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39577

Your Comment

You are replying to: .
captcha