به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تێریزا مه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا دوای کۆبوونه‌وه‌ی حکوومه‌ت ڕایگه‌یاند: کابینه‌که‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕه‌شنووسی جیابوونه‌وه له یه‌کێتیی ئه‌ورووپایان په‌سه‌ند کردوووه و پێشی وایه بڕیاره‌که "باشترینه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رتاسه‌ری شانشینی یه‌کگرتوو".
تێریزا مه‌ی جه‌ختی کرده‌وه: بڕیاره‌که له به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانییه‌وه و ڕێککه‌وتنه‌که به‌ڵێنه‌کانی گشتپرسییه‌که‌ی 2016ی تێدایه و بڕیاره‌که هه‌لی کار و یه‌کگرتوویی ده‌پارێزێت.
پێشتر حکوومه‌تی به‌ریتانیا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌شنووسه بۆ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌کێتییه‌که ڕێککه‌وتبوون و شه‌وی ڕابردوو 14ی تشرینی دووهه‌می 2018 کابینه‌که‌ی تێریزا مه‌ی پشتیوانی له ڕه‌شنووسه‌که‌ی کرد به‌ڵام پێویسته په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سه‌رجه‌م وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپاش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن و ئه‌گه‌ر بگه‌نه ڕێککه‌وتن ئه‌وا تاوه‌کوو 29-3-2019 به‌ریتانیا به ته‌واوی له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا جیا ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له گشتپرسییێکدا له ساڵی 2016 له 52%ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه دا.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment