١٥ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ٠٨:٣٨
هەژاری دەوڵەمەند لە مەهاباد کۆنگرەی بۆ کرا

بەشی فەرهەنگ و هونەر- لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی مامۆستا هەژاردا بەرپرسان و پسپۆڕانی ئامادەبووی ئەو کۆنگرەیە وتاریان پێشکەش کرد و پۆستەری تەمری مامۆستا هەژاریش ڕوونوێنیی لێکرا.

کوردپرێس:

هەژار پێچەوانەی نازناوەکەی کە بە ئەوپەڕی لێبوردەیی و تەوازوعەوە هەڵیبژاردووە هونەرمەند و نووسەر و توێژەر و وەرگێڕ و شاعیرێکی لووتکەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردەوارییە و یەک لە دەوڵەمەندترین کەسایەتییە ئەدەبی و هونەری و زانستییەکانی کوردەوارییە.

لە مەهاباد ڕۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمە 23 و 24ی گەڵاڕێزانی 1397 بەرانبەر بە 14 و 15ی تشرینی دووهەمی 2018 کۆنگرەیێک بۆ ئەو هەژارە دەوڵەمەندە بەڕێوە دەچێت و دوێنی چوارشەمە یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندەکە بە پێشکەش کردنی وتار و چەند ڕێوڕەسمێکی کورت بە ئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ، شاعیران، توێژەران و لایەنگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی لە هۆڵی وەحدەتی شاری مەهاباد بەڕێوە چوو و ئەمڕۆش ڕۆژی کۆتاییی کۆنگرەکە دەبێت.

لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەکەدا بەڕێوەبەری دایرەی ڕۆشنبیریی شاری مەهاباد و شارەوانی ئەو شارە و جێگری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و قایمقامی شاری مەهاباد و بڕیاردەری بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبیی مووکریان وتاریان پێشکەش کرد و نوێنەری شاری مەهابادیش ستایشی پلەوپایەی مامۆستا هەژاری کرد.

هەر لە یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا ئەم بەڕێزانە وتاری کۆڵینەوەیییان پێشکەش کرد:

ئیبراهیم مورادی بە وتاری کوردیی: وشه ناسیی زمانی شیعریی چوارینەکانی خەیام

پەنیلی زانستی بە بەشداریی دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان و دوکتور عادڵ موحەمەدی

وتاری فارسیی ئەحمەد غولامی بە مانشێتی: فرهنگ لغات به مثابه ناخودآگاه سیاسی یک ملت

وتاری یۆنس ڕەزایی لە سەر بەرهەمی شێعریی مامۆستا هەژار (بۆ کوردستان) بە مانشێتی: شاعیرێک لە نێوان دوو کاتدا

News Code 39569

Your Comment

You are replying to: .
captcha