به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غه‌یاس سوورچی كارگێری مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: له ئێستادا چه‌كدارانی داعش له سنووره‌كه جموجۆڵ و ژماره‌شیان زیادی كردوووه به جۆرێک له شه‌ش مانگی ڕابردوودا چه‌كدارانی داعش بۆ سێ هێنده له سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا زیادی كردوووه.
ناوبراو وتیشی: له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا سێ هێنده زیادیان كردوووه که مه‌ترسیی زیاتر دروست ده‌كه‌ن و له ئێستاشدا چه‌كدارانی داعش مه‌ترسییێكی دیكه‌یان هه‌یه كه خاكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و داگیریان كردۆته‌وه.
غه‌یاس سوورچی ڕوونیشی کرده‌وه "ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بن ده‌توانن چه‌كدارانی داعش جارێكی دیكه پارێزگای نه‌ینه‌وا داگیر بكه‌نه‌وه و له ئێستاشه‌وه مه‌ترسییه‌كانیان ده‌ركه‌وتوووه".
ناوبراو ئاشکراشی کرد: "پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ربگرێت له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی كه چه‌كدارانی داعش به‌نیازن مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا چه‌ند ده‌روازه‌یێكی هه‌یه نزیكه له پارێزگای هه‌ولێر".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment