وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا: کورد ده‌بێ به‌شێک له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی سووریا بێت

به‌شی جیهان- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت: ده‌بێ کوردی سووریا له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ به‌شدار بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میخائیل بۆگدانۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به‌ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندوووه‌: پرسیارێک که‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌مان کردوووه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ چ که‌سێک و چۆن نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی کوردی سووریا بێت. له‌ کاتێکدا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی و ئاماده‌ کردنی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری سووریا قسان ده‌کرێت بنه‌مای دروست له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی کورده‌کان په‌راوێز بخرێن ده‌بێ نوێنه‌رانیان ئاماده‌ بن چوونکه‌ په‌راوێزخستنی کورد یارمه‌تی به‌ هه‌ڵگیرسانی هه‌ستی جیایی‌خوازانه‌ ده‌دات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌ نه‌بوونی یه‌کده‌نگی له‌ نێوان کورد و هه‌بوونی دوو به‌ره‌ی کوردی له‌ سووریا ده‌دات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: کوردی سووریا له‌ نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کورد -که‌ به‌شێک له‌ هاوپه‌یمانیی پاڵپشتی‌کراوی تورکیا له‌ سووریایه-‌ و پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) -که‌ تورکیا دژ به‌و پارته‌یه-‌ دابه‌ش کراون.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا پشتیوانیی خۆی له‌ به‌ره‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌شڵێت: ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا کوردگه‌لێکی جیاوازن به‌ڵام ئه‌وان (PYD) قه‌ڵه‌مڕه‌ویێک به‌ یارمه‌تیی ئه‌مریکا کۆنتڕۆڵ ده‌کات که‌ عه‌ره‌ب و تورکه‌کان حه‌ز ناکه‌ن و ئێمه‌ش له‌و بابه‌ته‌ تێناگه‌ین.

ڤیلادیمیر وان ویلگنبرگ هه‌واڵنێر و شرۆڤه‌کاری پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین که‌ قسه‌کانی بۆگدانۆفی له‌ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک بڵاو کردۆته‌وه‌ له‌ زاری ناوبراوه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ ڕووسیا هه‌وڵ ده‌دات کوردی سووریا پێگه‌یێکی له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ هه‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39551

Your Comment

You are replying to: .
captcha