به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له میانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداد، ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق ڕای‌گه‌یاند: شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌ن قه‌باره‌ی بازرگانیی له نێوان ئێران و عێراق بۆ ئه‌مساڵ نزیک بۆته‌وه له ٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئێران ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌و ژماره‌یه بۆ ٢٢ ملیار دۆلار له چه‌ند ساڵی ئاینده به‌رز بکاته‌وه ئه‌وه‌ش ٣ ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی ساڵی ٢٠١٧یه که ٧ ملیار دۆلار بوو.
وته‌کانی مه‌سجدی له کاتێکدایه ئه‌مریکا سزاکانی خۆی له‌سه‌ر ئێران توند کردۆته‌وه به‌ڵام په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان عێراق و ئێران تا ئێستا به نزیکه‌یی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، به نموونه له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداد که تا ڕۆژی 19ی تشرینی دووهه‌می 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت ٦٠ کۆمپانیای گه‌وره و دیاری ئێرانی ھاوشانی کۆمپانیا ئه‌ورووپایی و ئه‌مریکاییه‌کان به‌شدارییان کردوووه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment