كۆمیسیۆنی عێراق دواخستنى هه‌ڵبژارنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ كۆمسیۆنه‌كه‌ له ‌ئێستادا تاوتوێى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حازم دایینى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتى: "یه‌كه‌م شت كۆمیسیۆن له‌ دواى ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى ده‌یكات تاوتوێ كردنى ئه‌وه‌یه‌ ئایا ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان دوابخرێت؟ ئه‌وه‌ش به‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاساییی په‌رله‌مان ده‌بێت".

ناوبراو وتیشى: "له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا كۆمیسیۆن واده‌یێک بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دیارى ده‌كات، ئه‌نجامدانیشى پێویستى به ‌نوێكردنه‌وه‌ى لیستى ده‌نگده‌ران هه‌یه‌ له ‌ساڵى نوێدا كه‌ نزیكه‌ى 850 هه‌زار ده‌نگده‌رى نوێ هه‌یه‌ و مافى هه‌ڵبژاردنیان ده‌بێت".

لاى خۆشیه‌وه‌ عه‌زیز خێكانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتى: "عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران ئاماده‌یىی ته‌واوى خۆى پیشان داوه‌ هه‌موو پێداویستییه‌كان دابین بكات بۆ سه‌رخستنى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39539

Your Comment

You are replying to: .
captcha