کوردپرێس: رۆژنامەی حورییەتی توركی بڵاوی كردەوە: سوپای توركیا لەمانگی ئازاری ئەمساڵەوە بۆ شەڕ لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" ، 12 بنكەی سەربازیی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دروست كردووە كە دەكەونە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆک.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، توركیا بەنیازە بەم نزیكانە سێ بنكەی سەربازیی نوێ لە هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراویش لە ناوچەكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆک دروست بكات و بەوەش كۆی بنكە سەربازییەكانی توركیا لە هەرێم دەبێتە 15 بنكەی سەربازی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment