به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 12ی تشرینی دووهه‌می 2018 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ڕێگای ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه باس له‌وه ده‌کات که به سه‌رپه‌رشتیی که‌ریم شنگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش کۆ بوووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له ڕووداوه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو له ناوچه جیاجیاكانی عێراق كراوه كه "چه‌كدارانی داعش جموجۆڵی چه‌كدارییان ده‌ست پێكردوووه‌ته‌وه."
به‌پێی راگه‌یێندراوه‌که، باسیش له‌وه کراوه "له ئه‌نجامی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كاندا ده‌یان سڤیل كوژراو و بریندار بوون و ئه‌وه‌ش بوووه‌ته دروست بوونی ناسه‌قامگیری و گرفت بۆ خه‌ڵک و پرۆسه‌ی دووباره ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه خاپوورکراوه‌کانی عێراق".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌کات که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسی هاوئاهه‌نگی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ سنووردارکردنی جموجۆڵی داعش و دروست کردنی که‌شێکی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانی خۆیان باس کراون.
دوای کۆبوونه‌وه‌که وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌کاله‌ت و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش سه‌نته‌ری میدیای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان به سه‌ر کرده‌وه که کار له‌سه‌ر رێکخستنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌کات.
که‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕیوه که له ماوه‌یێكی دیاریكراودا توانراوه سه‌نته‌رێک بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابمه‌زرێت و بوونی ئه‌و سه‌نته‌ره میدیایییه به گرنگ و پێویست وه‌سف ده‌کات له‌پێناو ڕزگاركردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له په‌رشوبڵاویی ڕاگه‌یاندن.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment