به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به SNNی ڕاگه‌یاند: زۆر له هیچ لایه‌نێک ناكه‌ین بۆ به‌شداری كردن له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌ڵام تا ئێستا ئێمه بڕیاری سه‌ردانی كردنی لایه‌نه‌كانمان نه‌داوه و هیچ شتێكی نوێش له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو له‌ئارادا نییه.
له‌لای خۆشیه‌وه، عه‌تا شێخ ئه‌حمه‌د وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی به SNNی گوت: سه‌ردانی ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌كرێت كه له كابینه‌ی داهاتوو ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن، ڕاسته ئه‌وان به‌شێک نابن له حكوومه‌ت به‌ڵام به‌شێک ده‌بن له كایه‌ی سیاسی، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌شی په‌یوه‌ندییان به ژیانی خه‌ڵک و سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌وه هه‌یه ده‌بنه هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات و له بونیادنانی كوردستانێكی به‌هێز به‌شدار ده‌بن.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌و هێزه‌ی زۆرترین كورسی به‌ده‌ستهێناوه كه ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كات، له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانییه‌كان خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه و مه‌رج نییه ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه ته‌نها كۆبوونه‌وه‌یان بێت له ناو حكوومه‌تدا، به‌ڵكوو هه‌ندێک خاڵی دیكه‌یان هه‌یه".
عه‌تا شێخ ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به ده‌ست پێكردنی دانووستانهكانیش ڕه‌تی كرده‌وه هیچ واده‌یێک بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌یان و ده‌ست پێكردنی سه‌ردانه‌كانیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان دیاری كرابێت و ئاشكراشی كرد که له ئاینده‌یێكی نزیكدا ده‌ست پێده‌كات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment