به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق له ڕێگای ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عیراق پاش ئه‌نجامدانی یه‌که‌مین سه‌ردانیی ڕه‌سمیی خۆی بۆ هه‌ریه‌ک له وڵاتانی کوه‌یت و میرنشینی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 12ی تشرینی دووهه‌می 2018 گه‌یشته‌وه شاری به‌غدا.
ڕاگه‌یێنراوه‌که ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات: سه‌رۆک كۆمار له سه‌ردانه‌كه‌یدا زنجیره کۆبوونه‌وه و دیدارێکی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌لێپرسراوانی هه‌ر دوو وڵاتی که‌نداودا ئه‌نجام داوه و کۆبوونه‌وه‌کانی به‌رهه‌می باشیان هه‌بوووه، که جێ بایه‌خ و گرنگن بۆ په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا، هاوکات سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆمار خواست و نیازه‌کانی عێراقی خسته‌ڕوو بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment