هێڵی ئاسنین له ‌نێوان ئێران و عێراقدا ده‌كرێته‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رکۆماری ئێران فه‌رمانی كردوووه‌ به‌ لێدانی هێڵێكی ئاسنین له‌ شه‌لامچه‌وه‌ بۆ شاری به‌سره‌ له‌ عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مازیار یه‌زدانی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئێران له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنینی شه‌لامچه‌- به‌سره‌ درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 32 كیلۆمه‌تر و دروست كردنی پردێكی جوڵاویش له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ درێژییه‌كه‌ی 800 مه‌تر ده‌بێت."

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ ده‌ڵێت: "تێچووی دروست كردنی هێڵه‌ ئاسنینه‌كه‌ نزیكه‌ی 2200 ملیار ڕیاڵ ده‌بێت و ئێران دروستی ده‌كات و ده‌یكاته‌ دیاریی بۆ عیراق له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌ زیاره‌تكه‌ران به‌ڵام له ‌نێو خاكی عێراقدا لایه‌نی عێراقی ده‌بێت خه‌رجییه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ بگرێت."

یه‌زدانی گوتیشی: "به‌ ته‌وابوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ڕاكێشانی هێڵی ئاسنینی نێوان ئێران و عێراق و سووریا بۆ سه‌ر به‌نده‌ری لازقیه‌ له‌سه‌ر ڕۆخی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به ‌ئه‌نجام ده‌گات."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39516

Your Comment

You are replying to: .
captcha