خولووسی ئاکار ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌کاری ده‌دات

به‌شی تورکیا- ئاکار له‌باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی که‌ له‌ کۆگایێکی چه‌ک له‌ شاری ھه‌کاری ڕووی دا گوتی: "ده‌توانین بڵێین که‌ ئه‌و ئاگره‌ی به‌ھۆی گوشاری به‌رزی فیشه‌ک دروست بوووه‌ و سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ بوووه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووهه‌می 2018 خوڵوسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌گه‌ڵ شاندێک له‌ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ته‌که‌ی سه‌ردانه‌ی ئه‌و بریندارانه‌یان کرد که‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی کۆگایێکی چه‌ک له‌ هه‌کاری بریندار ببوون.

ئاکار گوتی: "ده‌توانین بڵێین که‌ ئه‌و ئاگره‌ی به‌ھۆی گوشاری به‌رزی فیشه‌ک دروست بوووه‌ و سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ بوووه‌. به‌ دڵنیایییه‌وه‌ هیچ ده‌ستێکی ده‌ره‌کی له‌ پشت ڕووداوه‌که‌دا نه‌بوووه‌".

ئاکار گوتیشی: "چالاکییه‌کانمان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ باشووری ڕۆژھه‌ڵات و باکووری عێراق و ناوچه‌کانی دیکه‌ به‌ چڕی و پێداگرییه‌وه‌ به‌رده‌وامه."

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39515

Your Comment

You are replying to: .
captcha