ته‌نها له‌ ده‌روازه‌ی مه‌هرانه‌وه‌ 387 ملیۆن دۆلار كاڵا ڕه‌وانه‌ی عێراق کراوه‌

به‌شی ئیلام- یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پیشه‌سازی و بازرگانی له‌ پارێزگای ئیلام ئاشكرای ده‌كات ته‌نها له ‌ده‌روازه‌ى سنوورى مه‌هران له‌ ماوه‌ى 7 مانگدا به ‌بڕى زیاتر له‌ 387 ملیۆن دۆلار كاڵایان ناردوووه‌ته‌ عێراقه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید شه‌ریفى یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پیشه‌سازی و بازرگانی له‌ پارێزگای ئیلام به ‌ئاژانسى "فارس"ى وتوووه‌: له‌ ماوه‌ى 7 مانگى ڕابردوودا له‌ ده‌روازه‌ى "مه‌هران"ى سنووریه‌وه‌ به ‌بڕى 387 ملیۆن و 258 هه‌زار و 661 دۆلار كاڵا نێردراوه‌ته‌وه‌ عێراقه‌وه‌.

ناوبراو وتیشى: "ئه‌و كاڵا نێردراوانه‌ بۆته‌هۆى ئه‌وه‌ى 27% گه‌شه‌ى بازرگانى له‌ چاو ساڵى پێشوودا له‌و ده‌روازه‌ سنوورییه‌وه‌ زیاد بكات".

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت که‌ ئه‌مریكا به‌شى دووه‌مى سزاكانى بۆ سه‌ر كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌ست پێكرده‌وه‌ و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازرگانى نێوان عێراق- ئێران دروست ده‌كات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39514

Your Comment

You are replying to: .
captcha