تورکیا کاردانه‌وه‌ی توند به‌ لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا پیشان ده‌دات

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا کاردانه‌وه‌ی به‌ لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر بابه‌تی خاشقچی پیشان دا و ڕای‌گه‌یاند: "پێویسته‌ بیرتان نه‌چێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ھه‌وڵه‌کانی تورکیا نه‌بوایه‌، ھه‌ر زوو ڕووداوه‌که‌ په‌رده‌پۆش ده‌کرا".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌خره‌ددین ئاڵتوون سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌باره‌ی لێدوانه‌کانی جان ئێڤ لۆ دریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی خاشقچی ڕاگه‌یه‌نراوێکی نووسراوی بڵاو کرده‌وه‌ و تێدا رایگه‌یاند که‌ ئه‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕاست نیین.

ناوبراو له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتی: "تۆمه‌تبارکردنی سه‌رکۆمارمان له‌ لایه‌ن (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا)وه‌ به‌ گه‌مه‌ی سیاسی، جێگای قبووڵ کردن نییه‌."

فه‌خره‌ددین ئاڵتوون ھه‌ر له‌باره‌ی کوشتنی خاشقچییه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: "پێویسته‌ بیرتان نه‌چێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ھه‌وڵه‌کانی تورکیا نه‌بوایه‌، ھه‌ر زوو ڕووداوه‌که‌ په‌رده‌پۆش ده‌کرا."

ناوبراو گوتیشی: "ئه‌گه‌ر پچڕانی په‌یوه‌ندی ھه‌بێت له‌ نێوان دامه‌زراوه‌ جیاوازه‌کانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسادا، ئه‌وا تورکیا نییه‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کات به‌ڵکوو به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسین."

سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا ھه‌ر له‌باره‌ی تاوانی کوشتنی خاشقچی گوتی: "تورکیا به‌ مه‌به‌ستی ئاشکراکردنی گشت ورده‌کارییه‌کانی تاوانی کوشتنی خاشقچی به‌رده‌وامه‌ له‌ کارکردن. ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ کێ فه‌رمانی ئه‌و کوشتنه‌ی داوه‌".

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووهه‌می 2018 جان ئێڤ لۆ دریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕه‌تی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ تۆمارێكی ده‌نگیی په‌یوه‌ست به‌ كوژرانی خاشوقچییه‌وه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پێشكه‌شی وڵاته‌كه‌ی كرابێت و ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌ یاری سیاسیی ئه‌ردۆغان وه‌سف کردبوو له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگییانه‌یان ڕاده‌ستی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39512

Your Comment

You are replying to: .
captcha