کوردپرێس:
لە ئامەد پلاتفۆرمی زمانی کوردی بە بەشداریی نووسەران و خاوەن­بیرانی زمانی کوردی و ژمارەیێک لە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بەڕێوە چوو و تێکڕای بەشداربووان جەختیان کردەوە لەوەی کە دەبێت پارێزگاری لە زمانی کوردی بکرێت لەبەر ئەوەی هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە.
ناونیشان و دروشمی ئەو پلاتفۆرمە ئەوە بوو کە "زمانی ئێمە بوونی ئێمەیە" بۆیە هەموو بەشداربووان تەرکیزیان کردە سەر پارێزگاری کردن لە زمانەکەیان.
بەپێی راپۆرتی یونسکۆ؛ لە کوردستانی تورکیا زمانی کوردی لەژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە، قسەی پێناکرێ و لە خوێندن، ئەدەب و نووسینیشدا بەکارناهێنرێت.
ئەو کەسانەی لە ئامەد قسەیان بۆ رووداو کردووە سەبارەت بە قسەکردنیان بە زمانی کورد، جگە لە پیاوێک هەموویان دەڵێن بە زمانی کوردی قسە ناکەن، چوونکە هەموو شتێک بە تورکی کراوە، لە ماڵیشەوە خێزان و منداڵ کاریگەریی خوێندن و بازاڕیان لەسەرە و زیاتر بە تورکی قسە دەکەن.
*لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە
Your Comment