کوردپرێس:
ڕۆژی دوشه‌ممه 12ی تشرینی دووهەمی 2018 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەسەرپەرشتیی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو كۆبوونه‌وه‌ی خۆیی ئەنجام دا، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا، "بە ئه‌نجامدانی چه‌ندین گۆڕانكاری له پۆسته سه‌ره‌كییه‌كانی حیزب له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ­كردن".
له‌سه‌ر راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی گشتیی یه‌كگرتوو كه ٢٥ی مانگی رابردوو ئەنجام درابوو سه‌ركردایه‌تى بڕیاری دا به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بوون و به‌شدارینه‌كردنی یه‌كگرتوو له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها بڕیاری داوه له‌سه‌ر پێشخستنی كۆنگره‌ی گشتیی حیزب بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ پێكهێنانی لیژنه‌یێک بۆ پۆلێن­كردنی به‌شی دووه‌می راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ئاماده‌كردنی پرۆژه و میكانزمی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی.
ئەو بڕیارانەی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی لە کاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دووچاری پاشەکشەیێکی بەرچاو هات و ژمارەی کورسییەکانی لە ١٠ کورسییەوە بووە بە ٥ کورسیی پەرلەمان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌لاغه‌كه‌ی یەکگرتووه:
بسم الله الرحمان الرحیم
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12-11-2018 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی گرێ دا له پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر راسپارده‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه له (25-10-2018) له شاری دهۆك ئه‌نجامی دا بوو.
له‌به‌ر رۆشناییی ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه وه‌رگیران:
یه‌كه‌م/ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن­بوونێكی كارا و بنیاتنه‌ر و به‌شداری­نه‌كردنی یه‌كگرتوو له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم.
دووهه‌م/ ئه‌نجامدانی چه‌ندین گۆڕانكاری له پۆسته سه‌ره‌كییه‌كانی حیزب له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ­كردن .
سێیه‌م/ بڕیاردان له‌سه‌ر پێشخستنی كۆنگره‌ی گشتیی حزب بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ .
چواره‌م/ پێكهێنانی لێژنهیێک بۆ پۆڵێنكردنی به‌شی دووهه‌می راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ئاماده‌كردنی پرۆژه و میكانزمی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی .
له‌كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م قۆناغه‌ی كه له پێشه تا كاتی كۆنگره‌ی داهاتووی حیزب هه‌موو ئۆرگان و ده‌زگاكان و ئه‌ندامان پێویسته وزه و لێهاتنه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی خۆ رێكخستنه‌وه و خۆنوێ­كردنه‌وه و زه‌مینه سازكردن بۆ ئه‌نجام­دانی پرۆسه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و تێپه‌راندنی قۆناغی رابردوو ..
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو ئیسلامیی كوردستان
12-11-2018
Your Comment