وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی بودجە و مووچە لە بەغدان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یێكی ته‌كنیكی ره‌وانه‌ به‌غدا ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتییش ئه‌جێندای وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت: "هه‌رێم ده‌یه‌وێت بزانێت كه‌ ده‌رفه‌تی رێكه‌وتن و زیادكردنی پشكی هه‌رێم ماوه‌ یان نا".

کوردپرێس:

شیروان قادر په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقلەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی 11ی 11ی 2018، وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی داراییی هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆ بوونه‌وه ‌و تێبینیه‌كانمان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 ئاڕاسته‌ی وه‌فده‌كه‌ كرد و پێمانڕاگه‌یاندن كه‌ له‌كام رێگاوه‌ ده‌توانن هه‌وڵی زیادكردنی پشكی هه‌رێم بده‌ن.

ناوبراو وتیشی:"مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییی هه‌رێم و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داراییی عێراق زیادكردنی پشكی هه‌رێمه‌ له‌ بودجه‌ی 2019ی عێراق و هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت بزانن كه‌ ئایا ده‌رفه‌تی رێكه‌وتن و زیادكردنی پشكی هه‌رێم ماوه‌ یان نا".

به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر پێشتر له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا رێكه‌وتن كرابێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ته‌كنیكی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ورده‌كاریی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 و پشكی هه‌رێم، ئه‌وه‌ كارێكی باشه‌.

News Code 39503

Your Comment

You are replying to: .
captcha