بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل حەدیدى، سەرۆکى ئەنجومەنى سیاسیى عەرەبى لە کەرکووک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند: "لە کۆنفرانسى عەشایەرەکانى کەرکووکدا، کە کەسایەتیەکانى کورد و عەرەب و تورکمان تێیدا بەشدار بوون، داواى پێکهێنانى هێزى هاوبەش بۆ شارەکە کراوە".
عەلى حسێن، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى قەزاى خورماتوو رایگەیاند: "چاوەڕوانى پێکهێنانى حکوومەتى نوێى عێراقین، تا دروست کردنى هێزە هاوبەشەکە بخرێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە".
ئەنجومەنى سیاسى عەرەبى پێشوازى لە پێکهێنانى هێزى هاوبەش لە پێکهاتەکان دەکات بەمەرجى نەگەڕانەوەى هێزە کوردییەکان بۆ ئەو ناوچانە، کوردیش تا ئێستا پێداگیرە لەسەر گەڕانەوەى پێشمەرگە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment