عارف ته‌یفوور: پارتی به‌ چه‌ند مه‌رجێک به‌شداری به ‌لایه‌نه‌كان له‌ حكوومه‌تدا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاندوووه: پارتی به‌ چه‌ند مه‌رجێک به‌شداری به‌ لایه‌نه‌كان ده‌كات له‌ حكوومه‌تدا و هه‌ر لایه‌نێک به‌ڵێنى ته‌واوه‌تی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌دات به‌شداری پێناکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف ته‌یفوور به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ده‌نگى ئه‌مریکای گوتوووه‌: "پارتی ده‌سته‌یێکی پێکهێناوه‌ و سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌کات و ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان ده‌کات."

ناوبراو ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌ڵێت: "به‌رنامه‌ی کارکردنمان ئه‌مجاره‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی بێته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ هێڵی سوورمان له‌سه‌ر که‌س نییه و‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌توانن بێن له‌گه‌ڵمان به‌شداری حکوومه‌ت بکه‌ن به‌ڵام ئێمه‌ بۆ ئه‌مه‌ مه‌رجمان هه‌یه‌ که‌ نابێت بێنه‌ ناو حکوومه‌ت که ‌تووشی قه‌یرانێک و شه‌ڕێک و ناخۆشییێک بین به‌جێمان بهێڵن و له ‌حکوومه‌ت بکشێنه‌وه‌، بینیمان ئه‌مجاره‌ یه‌کگرتووی ئیسلامی چه‌ند مانگێکی که‌می مابوو که‌ له ‌حکوومه‌ت کشایه‌وه‌ و ئێـمه‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌وه‌مان قبووڵ نییه‌."

عارف ته‌یفوور ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و مه‌رجه‌شیان بۆ یه‌کێتی ده‌بێت؟ گوتی: "بڕوا ناکه‌ین یه‌کێتی به‌جێمان بهێڵن، یه‌کێتی شان به ‌شانی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی قورسترین شه‌ڕیان کرد که ‌شه‌ڕی داعش بوو."

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ شێوازی وه‌رگرتنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان له ‌لایه‌نه‌کان وتوویه‌تی: "من ئێستا نازانم شێوازی وه‌رگرتنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ له‌ لایه‌نه‌کان چۆن ده‌بێت به‌ڵام ده‌بێت به ‌جدی ئه‌و به‌ڵێنه‌ له ‌لایه‌نه‌کان وه‌ربگیرێت و‌ پابه‌ندیش بن پێوه‌ی."

عارف ته‌یفوور ئه‌وشی وتوووه‌: "هه‌ر لایه‌نێک نوێنه‌ری ده‌بێت له‌ حکوومه‌ت په‌رله‌مانتاره‌کانیان ده‌توانن له‌ ڕێگای نوێنه‌ره‌کانیان هه‌رچی بوو بیگه‌یه‌نن به‌ حکوومه‌ت نه‌ک په‌رله‌مان بکه‌نه‌ مینبه‌ری ئۆپۆزیسیۆن و داوای ڕووخانی ئه‌و حکوومه‌ته‌ بکه‌ن که‌ ئێمه‌ پێکمان هێناوه‌."

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌باره‌ت به‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش ڕای‌گه‌یاند: "ئێـمه‌ تا ئێستا گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ گۆڕان نه‌کردوووه‌ به‌ڵام ئه‌و مه‌رجانه‌شمان بۆ ئه‌وان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر قبووڵیان کرد ئێـمه‌ زۆر حه‌ز ده‌که‌ین به‌شداری له‌ حکوومه‌ت بکه‌ن."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39493

Your Comment

You are replying to: .
captcha