په‌که‌که‌ له‌باره‌ی بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و حیزبه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات

به‌شی تورکیا- پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا تایبه‌ت به ‌ده‌ستگیركردنی‌ سێ سه‌ركرده‌ باڵاكه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ په‌كه‌كه‌ش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوكارییه‌ سه‌ربازی و لۆجستییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سووریاش ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووهه‌می 2018 سه‌رحه‌د ڤارتۆ وته‌بێژی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) ڕای‌گه‌یاند: سووریا له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌ی‌ تۆمار كردوووه‌ و كورد چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و به ‌شێوه‌یێكی‌ گشتیش كاریگه‌ریی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی له‌سه‌ر هه‌بوووه‌ كه ‌توانیویه‌تی‌ مافی كورد زامن بكات.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌و بڕیاره‌ی‌ ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی سێ سه‌ركرده‌ باڵاكه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ كه‌ بریتین له ‌موراد قه‌ره‌یلان و دۆران كالكان و جه‌میل بایک "به ‌دڵنیایییه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سووریاش ده‌بێت له‌ گه‌یاندنی‌ هاوكارییه‌كانی بۆ سووریا به‌تایبه‌ت كه‌ هه‌ر سیاسه‌تێكی‌ ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كورد كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر سووریا هه‌یه‌ ".

سه‌رحه‌د ڤارتۆ ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو كات پشتیوانی‌ له ‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی سووریا ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ دواجار سووریایش ده‌خاته‌ به‌رده‌م مه‌ترسیی ئه‌مریكاوه‌.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39492

Your Comment

You are replying to: .
captcha