هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه‌: زه‌حمه‌ته‌ کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا یه‌کلا بکرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ زه‌حمه‌ته‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا یه‌کلا بکرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامد مووسه‌وی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: به‌ بۆنه‌ی به‌رده‌وامیی ناکۆکیی نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر دوو پۆستی وه‌زاریی کۆچ و کۆچبه‌ران زحمه‌ته‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووهه‌می 2018ی په‌رله‌ماندا ده‌نگی متمانه‌ به‌ 8 وه‌زیری دیکه‌ی کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی بدرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر 5 وه‌زاره‌تخانه‌ له‌ 8 وه‌زاره‌تخانه‌ی دیکه‌ی کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی واتا وه‌زاره‌تخانه‌کانی خوێندنی باڵا، داد، فه‌رهه‌نگ، په‌روه‌رده‌ و بارهێنان و به‌رنامه‌ڕێژی چاره‌سه‌ر کراوه‌ و گوتیشی: هێشتاکه‌ هاوپه‌یمانیی سائیروون دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ کاندیدبوونی فالح فه‌یاز بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ په‌رله‌مانتاران ئازادن و ده‌توانن ده‌نگی متمانه‌ به‌ ناوبراو بده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39488

Your Comment

You are replying to: .
captcha