کوردپرێس:
له گوتارێكدا كه له دووهمین كۆنگرهی نائاساییی پارتەکەی لە شارۆچكهی ئاكدهنیزی سەر بە مێرسین پێشکەشی کرد، سەزایی تهمهلـلی باسی لە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کرد.
هاوسهرۆكی ههدهپه گوتی "لەبەرئەوەی لە تەلەڤزیۆنەکاندا نین، لە میدیادا وەدەرنراوین و هەوڵدەدەن بێدەنگمان بکەن، کەواتە ئێمە دەچینە دیداری راستەوخۆ. هەر هەموومان کۆڵان کۆڵان و گەڕەک بە گەڕەک، لە دەرگای هەموو ماڵێک دەدەین. باس لە هەدەپە و ئازادی و دیموکراسی دەکەین. باس لە ئیرادەی ژیانی پێکەوەیی لە نیشتمانێکی هاوبەش دەکەین. باس لەوە دەکەین کە چۆن دەتوانین کۆماری دیموکراسییەت بونیاد بنێین".
Your Comment