١١ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ١٤:١٥
به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشته‌ كوه‌یت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری عێراق گه‌یشته‌ وڵاتی كوه‌یت و له‌لایه‌ن میری کوه‌یته‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: ‎ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی تشرینی دووهه‌می 2018‌ به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشتوووه‌ته ‌وڵاتی كوه‌یت و له‌ لایه‌ن شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یته‌وه‌‌ پێشوازی لێكراوه‌.

ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک كۆمار یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمییه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆک كۆماری عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و وڵاتانی ناوچه‌كه‌.

‎گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆک كۆمار بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو وڵاتانی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و چه‌ند وڵاتێكی دراوسێی‌تریش ده‌گرێته‌وه‌.

‎ئامانجی گه‌شته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵدانی عێراقه‌ بۆ بنیادنان و دامه‌زراندنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌ ڕوانگه‌ی قووڵاییی ره‌هه‌نده‌ عه‌ره‌بی و كه‌نداوییه‌كه‌ی، هاوكات بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی هاوسێیه‌تی باش و ته‌واوكاری ئابووری و په‌ره‌پێدان و بووژانه‌وه‌ و گه‌شه‌سه‌ندنی كلتووری هاوبه‌شدا به‌و جۆره‌ی خزمه‌تی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات و چه‌مكه‌كانی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیی فراوان و به‌هێز ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39458

Your Comment

You are replying to: .
captcha