به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق بڵاوی كرده‌وه: ‎ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی تشرینی دووهه‌می 2018 به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشتوووه‌ته وڵاتی كوه‌یت و له لایه‌ن شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یته‌وه پێشوازی لێكراوه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک كۆمار یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمییه له دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆک كۆماری عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و وڵاتانی ناوچه‌كه.
‎گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆک كۆمار بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو وڵاتانی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و چه‌ند وڵاتێكی دراوسێیتریش ده‌گرێته‌وه.
‎ئامانجی گه‌شته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵدانی عێراقه بۆ بنیادنان و دامه‌زراندنی باشترین په‌یوه‌ندی له ڕوانگه‌ی قووڵاییی ره‌هه‌نده عه‌ره‌بی و كهنداوییهكهی، هاوكات بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی هاوسێیه‌تی باش و ته‌واوكاری ئابووری و په‌ره‌پێدان و بووژانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی كلتووری هاوبه‌شدا به‌و جۆره‌ی خزمه‌تی گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كات و چه‌مكه‌كانی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیی فراوان و به‌هێز ده‌كات.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment