کوردپرێس: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له یه‌ک ساڵ به سه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌دا تێده‌په‌ڕێت که حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕای‌گه‌یاند شه‌ڕی دژ به داعش کۆتایی پێهاتوووه به‌ڵام له ڕووبه‌رێکی فراوانی ئه‌و وڵاته و به‌تایبه‌ت ناوچه‌کانی ماده‌ی 140 جموجووڵی چه‌کدارانی داعش په‌ره‌ی سه‌ندوووه و هه‌ندێک له چاودێرانی سیاسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به هه‌ڕه‌شه ده‌زانن بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی عێراق. ئه‌وه‌ی له‌وباره‌وه جێی تێڕامانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که جموجووڵی داعشیان تێیدا زۆر بوووه. پاراستنی ئه‌منییه‌تی ناوچه‌کانی ماده‌ی 140 به‌تایبه‌ت که‌رکووک و دیاله و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین تا پێش 2014 و پێش هێرشه‌که‌ی داعش بۆ عێراق به هاوبه‌شی له نێوان سوپای عێراقی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا به‌ڕێوه‌ده‌چوو. پاش هێرشه‌که‌ی داعش سوپا ملی پێوه نا و ئه‌و ناوچانه‌ی چۆڵ کرد و داعش داگیری کرد به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه له بنده‌ست داعشی ده‌رهێنا به‌ڵام له ئه‌نجامی ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبری 2017دا ئه‌و ناوچانه دیسانه‌وه له‌لایه‌ن سوپای عێراق و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و سوپایه‌وه کۆنتڕۆڵ کرانه‌وه و ئه‌م جاره‌یان هێزی پێشمه‌رگه ناوچه‌کانی چۆڵ کرد. ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی عێراقی جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که ئه‌منییه‌تی ناوچه‌که‌یان پاراستوووه به‌ڵام هه‌واڵ و زانیارییه‌کان باس له په‌ره‌سه‌ندنی جموجووڵی داعش و نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له‌و ناوچانه ده‌که‌ن. به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێین لایه‌نی عێراقی توانای پاراستنی ئه‌منییه‌تی ناوچه‌که‌ی نییه و داوا ده‌که‌ن پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزی عێراقی کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که به‌ده‌سته‌وه بگرن به‌ڵام ئه‌و داوایه تا ئێستاش وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێس مه‌به‌ستیه‌تی خوێندنه‌وه‌یێکی ورد بۆ مه‌سه‌له‌ی زیاد بوونی جموجووڵی داعش و کێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی باکووری عێراق و هه‌روه‌هاش مووچه و بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بکات و به‌و بۆنه‌شه‌وه چه‌ند پرسیارێکی ئاراسته‌ی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر کردوووه که ئه‌مینداری گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه.
ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێنه‌وه:
کوردپرێس: جموجووڵی داعش له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و هه‌روه‌ها سووریا و عێراق زیادی کردوووه، ئێوه وه‌کوو به‌رپرسێکی سه‌ربازی چ زانیارییێکتان له‌وباره‌وه هه‌یه؟ هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و جموجووڵانه چین؟
جه‌بار یاوه‌ر: هۆکاره‌کان بۆ چه‌ند خاڵێک ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌کیان ئه‌وه‌یه که هیچ جۆره هه‌ماهه‌نگییێک نییه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هاوبه‌ش دژ به داعش. ئێمه پێش 2014 هه‌ر دوو هێزی پێشمه‌رگه و هێزی سوپای عێراق هه‌ماهه‌نگییان هه‌بوو له ناوچه‌ی جێناکۆک یان ناوچه‌ی ماده‌ی 140 چ له دیاله و چ له سه‌ڵاحه‌دین و چ له که‌رکووک و نزیک هه‌ولێر و ناوچه‌کانی مووسڵیش. پێش 2014 پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان ده‌کرد و بازگه و بنکه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بوو. جگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لیژنه‌ی کاری باڵای وه‌زاری هه‌بوو به‌ڵام پاش 2014 هه‌موو ئه‌و جۆره هه‌ماهه‌نگییانه سڕ کراون به تایبه‌ت له‌لایه‌ن حکوومه‌تی به‌غداوه. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زۆر جار داوای کردوووه به‌ڵام هێشتا حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق نه‌هاتۆته پێشه‌وه بۆ ده‌ست پێکردنی میکانیزمی هاوکاری یان ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و هاوکارییه‌ی که هه‌بوووه. خاڵی دووهه‌م ئه‌وه‌یه کێشه و بۆشایی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه له ناوچه‌ی دیاله و سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ده‌گاته ناوچه‌کانی ڕه‌بیعه و سنووری حکوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا. له هه‌ندێک شوێن ئه‌و بۆشایییه کیلۆمه‌ترێکه و له هه‌ندێک شوێنیش ده‌گاته 5 کیلۆمه‌تر. ئه‌و بۆشایییانه‌ش نه له ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه و نه له ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای عێراقدا و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی داعش بتوانێت له‌و ناوچانه‌دا بۆ خۆیان بنکه و باره‌گا دابنن یان جموجووڵ بکه‌ن و کاری تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن. خاڵی سێهه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزانه‌ی حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق به ته‌نیا و به بێ هێزی پێشمه‌رگه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و ناوچانه به باشی کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. خاڵی کۆتایییش ئه‌وه‌یه ئێستا شه‌ڕێکی زۆر هه‌یه له سنووری ده‌یره‌زوور له نێوان هێزی سووریای دیموکرات به پشتیوانیی هاوپه‌یمانان دژی تیرۆریستانی داعش. له‌وێ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن هێزی سووریای دیموکراته‌وه ئازاد ده‌کرێن تیرۆریستانی داعش له‌وێوه ده‌په‌ڕنه‌وه ئه‌مدیوی سنوور و به‌ره‌و ناوچه‌کانی سنووری ده‌وڵه‌تی عێراق دێن و له‌و ناوچانه‌ی هێزی عێراقیی که‌می لێیه و پێشمه‌رگه‌شی لێ نییه کاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کوردپرێس: وه‌کوو هۆکاری یه‌که‌م ئاماژه‌تان دا به نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزی سوپای عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا دوو لایه‌ن دوای ئه‌و گرژییه‌ی به‌خۆوه بینیی به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ڕۆیشتوووه و ئێستاش کورد به‌شداری له پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ ده‌کات بۆچی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه دووباره نه‌هاتۆته‌وه دی؟
جه‌بار یاوه‌ر: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ دانیشتنێکی فه‌رمی له نێوان حکوومه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی کێشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و کێشه‌ی ئه‌منییه‌تی ناوچه‌کانی ماده‌ی 140 نه‌کراوه یان هیچ دانیشتنێکی فه‌رمیش له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری یان ناوخۆی عێراق دروست نه‌بوووه بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌م کێشه‌یه بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه وه‌کوو پێش 2014 چۆن بوو وای لێبکرێته‌وه.
کوردپرێس: ئایا ئه‌مه که‌مته‌رخه‌می و پشتگوێ خستنی لایه‌نی کوردی یان لایه‌نی عێراقی بوووه؟ بۆچی مه‌سه‌له‌یێکی گرینگی وا ڕێکناخرێت؟
جه‌بار یاوه‌ر: زیاتر له لایه‌نی عێراقییه‌وه‌یه. به‌ڵکوو حکوومه‌تی هه‌رێم له زۆر دانیشتنه لابه‌لاکان که چوونی شاندێکی هه‌رێم بۆ به‌غدا و گفتوگۆ کردنیان له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی گومرگ یان کێشه‌ی دارایی ئه‌م مه‌وزووعه‌ی باس کردوووه به‌ڵام هێشتاکه حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق هیچ هاتنه پێشه‌وه‌یێکی ده‌رنه‌خستوووه بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه یان دانیشتن و چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه. حکوومه‌تی هه‌رێم و به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌ییی خۆی ده‌ربڕیوه به‌ڵام حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق که‌مته‌رخه‌مه له‌وباره‌یه‌وه.
کوردپرێس: پشکی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی عێراق به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان کرا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌وه‌ی که دیاری کراوه وه‌کوو ساڵانی پێشوووه. مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی پێشمه‌رگه یه‌ک له ته‌وه‌ره گرینگه‌کانه له نێوان حکوومه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمدا. ئێمه له ساڵی 2007وه هه‌تاکوو ئێستا که پێ ده‌نینه 2019 هه‌موو جارێک که باسی یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقمان کردوووه داوامان کردوووه بودجه‌ی پێشمه‌رگه به‌شێک بێت له بودجه‌ی سیادی نه‌وه‌کوو به‌شێکی جیا له بودجه‌ی سیادی بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی‌تری هه‌رێم به‌شێکن له هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق و ئه‌رزی هه‌رێم ده‌پارێزن که به‌شێکی له ئه‌رزی عێراق. پێشمه‌رگه شه‌ڕی تیرۆر ده‌کات و هه‌مان ئه‌رکانی سوپای عێراق جێبه‌جێ ده‌کات به‌ڵام تا ئێستا له داڕشتنی ماده‌کانی یاسای مه‌وازینه‌ی فیدڕاڵی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هیچ پشکێک له بودجه‌ی سیادیی هێزه‌کانی حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق دیاری ناکرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی که تازه‌ش دامه‌زراوه پشکی بۆ دیاری کراوه که ساڵانه زیاتر له 2 ترلیۆن دیناری له‌لایه‌ن حکوومه‌تی فیدڕاڵه‌وه بۆ دابین کراوه جگه له‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌موو ئامێرێکی پێویستی له‌لایه‌ن حکوومه‌تی فیدڕاڵه‌وه پێ ده‌درێت. ئه‌وه کێشه‌یێکی گه‌وره‌یه که تا ئێستا له بودجه‌ی سیادی هیچ پشکێک بۆ پێشمه‌رگه دیاری نه‌کراوه به‌ڵام ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق نزیکه‌ی زیاتر له 8 ترلیۆن دیناری عێراقی بۆ دیاری کراوه که‌چی مانگانه‌یێکیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه دیاری کردوووه که 37 ملیار دیناره و ئه‌گه‌ر هه‌موو مانگه‌کانی ساڵی 2019 کۆ بکه‌ینه‌وه ده‌کاته 440 ملیار که ئه‌مه به‌شی یه‌ک له‌سه‌ر 10ی مووچه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش ناکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی حیساباتی ئێمه بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێویستیمان له نێوان 2.5 ترلیۆن بۆ 3 ترلیۆنه ئه‌مجار ئه‌توانین هه‌م مووچه و هه‌م خواردن و هه‌موو پێویستییه‌کانی پێشمه‌رگه دابین بکه‌ین.
کوردپرێس: که‌وابوو ئه‌و کورتهێنانه له کوێوه قه‌ره‌بوو ده‌کرێته‌وه؟
جه‌بار یاوه‌ر: له‌و بودجه‌یه‌ی بۆ وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌کان دیاری ده‌کرێت ناچارین هه‌ندێک له‌و پشکه وه‌ربگرین به‌ڵام ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ مووچه‌یه و مووچه‌که‌ش به که‌مییه‌وه خه‌رج ده‌کرێت و مووچه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێژه‌ی 5 له‌سه‌د هه‌تاکوو 50 له‌سه‌د پاشه‌که‌وت ده‌کرێت. جگه له‌وه‌ش هیچ بودجه‌یێکمان بۆ دیاری نه‌کراوه بۆ مه‌شق کردن، بۆ جلوبه‌رگ کڕین، خوارده‌مه‌نی کڕین، چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆیه ته‌نها پشتمان به‌ستوووه به‌و هاوکارییانه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌یکه‌ن.
کوردپرێس: ساڵی ڕابردوو هاوپه‌یمانان وه‌کوو ئه‌مریکا بودجه‌یێکی ته‌رخان کرد بۆ پێشمه‌رگه. ئایا ئه‌و بودجه‌یه به‌رده‌وامه؟
جه‌بار یاوه‌ر: به‌ڵێ به‌س ئه‌ویش که‌مه و ڕێژه‌که‌ی ته‌نها به‌شی 32 بۆ 33 هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌کات واتا ئه‌وان وه‌کوو هاوکاری به قه‌ده‌ر مووچه‌یێک ده‌ده‌ن که به‌شی هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ناکات. ئه‌و هاوکارییه‌ی ئه‌مریکا ته‌رخانی کردوووه بۆ هه‌موو هێزه‌کانی عێراقه که ده‌گاته نزیکه‌ی یه‌ک ملیار دۆلار و به‌شێک له‌و یه‌ک ملیار دۆلاره که نزیکه‌ی 290 ملیۆن دیناره ته‌رخان کراوه بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه که له ڕێگای به‌غداوه و به ڕه‌زامه‌ندیی حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق به پێشمه‌رگه ده‌درێت.
کوردپرێس: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌م پێوه‌ندییه‌ی که ئێستا له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه ئاسۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخه‌که بۆ پێش 2014 چۆن ده‌بینن؟
جه‌بار یاوه‌ر: ئومێدێکمان هه‌یه که پاش دامه‌زراندنی حکوومه‌ت له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه ئه‌و گرژییه بڕه‌وێته‌وه و شانده‌کانی حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و شانده‌کانی هه‌رێم دابمه‌زرێت و گفتوگۆ ده‌ست پێ‌بکات و هه‌موو ئه‌و کێشانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت به ماده‌ی 140وه و به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز و فرۆشتنی نه‌وت و هه‌روه‌هاش کێشه‌ی پشکی بودجه‌ی هه‌رێم که 17 له‌سه‌د بوو و ئێستا 12 له‌سه‌د ده‌درێت و هه‌روه‌ها کێشه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و گومرگ و هێزی پێشمه‌رگه، هه‌موو ئه‌مانه چاره‌سه‌ر بکرێت.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment