کورد و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا باسی ئەگەری دەستپێکردنی شەڕ دەکەن

بەشی جیهان- هێزە نەیارەکانی سووریا دەڵێن ئامادەی بەشداری کردن لەو ئوپەراسیۆنەن کە تورکیا نیازیەتی دژی کوردەکانی سووریا بیکات و بەرپرسانی تورکیاش لەبارەی ئامادەکاری کردن بۆ شەڕ لێدوانیان داوە و کوردەکانی سووریاش دەڵێن هێرشەکان دژی هێزە کوردییەکان زیادی کردووە.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی تورکیا و ملیشیاکانی سەربەو وڵاتە و کوردەکانی سووریاوە ڕایگەیاندووە شەڕ بەو نزیکانە دەست پێدەکات و کوردەکانی سووریاش دەڵێن هێرشەکانی تورکیا دژی ئەوان زیادی کردووە.

سەرچاوەکان لە میلیشیاکانی سەربە تورکیاوە  بە ڕۆیتەرزیان وتووە ئەوان ئامادەن بەشداریی ئەو هێرشانە بکەن و چاوەڕێی هاتنی فەرمانی تورکیان بەڵام تا ئەم کاتەش ڕووبەر و سنووری ئوپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا ئاشکرا نەکراوە.

میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بە ڕۆیتەرزیان وتووە تورکیا کەرەستەی سەربازیی نوێی هێناوەتە باکووری سووریا و هێزەکانیان بەرەو بەرەکانی شەڕ جووڵە پێدەکرێت.

یوسف حەموود وتەبێژی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا دەڵێت هێزەکانیان پێویستیان بە تۆزێک کات هەیە بۆ دەستپێکردنی هێرش دژی کوردەکانی سووریا.

یەکێک لە بەرپرسانی تورکیاش کە ناوی نەدرکێندراوە باس لە ئامادبوونی تەواوی وڵاتەکەی دەکات بۆ هێرشکردنەسەر کوردانی سووریا و وتووشیەتی کاتێک کە هەموو ئامادەکارییەکان بکرێت هێرشەکە دەست پێدەکا.

سەرچاوەکان لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیش ڕایانگەیاندووە تورکیا بە ئاگر و تۆپانەی سەربزیوانی سەربەو وڵاتە لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا هێرشەکانیان بۆسەر هەسەدە چڕ کردۆتەە.

News Code 3945

Your Comment

You are replying to: .
captcha