گەنجێکی کرماشانی لە پارکی کوێستان کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا

بەشی کرماشان- پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەمە 19ی گەڵاڕێزان گەنجێکی کرماشانی لە چیایێکی ئەو شارە کەوتە خوارەوە و گیانی خۆی لە دەست دا.

کوردپرێس:

کۆمەڵەی مانگی سووری کرماشان ڕایگەیاند: پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەمە 19ی گەڵاڕێزان بەرانبەر بە 10ی شترینی دووهەمی 2018 گەنجێکی کرماشانی لە بەرزاییی پارکی کوێستانی ئەو شارە کەوتە خوارەوە و گیانی خۆی لە دەست دا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەی مانگی سووری کرماشان ئەو گەنجە بە هۆی توندیی برینەکانی و مێشک پژانەوە گیانی لە دەست داوە.

News Code 39449

Your Comment

You are replying to: .
captcha