کوردپرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون ڕۆژی شەمە 10ی تشرینی دووهەمی 2018 پاش ئەوەی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی مردنی مستەفا کەماڵ ئەتاتورک بونیاتنەری کۆماری تورکیا لە باڵەخانەی پارێزگاریی شرناخ بەڕێوە چوو فڕۆکەیێکی فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هەڵدرایە نێو ساحەی ئیدارەی پارێزگاری و هاوکات فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی دیکەش نێردرایە سەنتەری فەرماندەییی هێزی سنوورەوانی 23ی جەندەرمەی شرناخ.
ئەو هێرشانە کوژراو و برینداری لێنەکەوتەوە بەڵام کارناسان پاش لێکدانەوەی فڕۆکەکان بۆیان دەرکەوت کە بە بۆمبی C-4 بۆمبڕێژ کرابوو و بە بزمار و ئاسنیش بۆمبەکەیان بەهێز کردبوو.
هێزی ئەمنی و هەواڵگریی تورکیا پاش ڕووداوەکە بەدواداچوونی فراوانیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی لایەنی پێوەندیدار بەو هێرشەوە.
Your Comment