په‌رله‌مانتارانی عێراق داوای ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گه‌شته‌کانی نێوان سلێمانی و تورکیا ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا به‌ نووسراو داوایان له‌ په‌رله‌مان و لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن کردوووه‌ بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گه‌شته‌کانی نێوان فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی و تورکیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا بڵاوی کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووهه‌می 2018ی په‌رله‌مانی عێراقدا بابه‌تی کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن کرد چوونکه‌ به‌و جیاوازییه‌ی که‌ ئێستا له‌ نێوان فڕۆکه‌خانه‌کاندا ده‌کرێت کاریگه‌ریی نه‌رێنی ھه‌یه‌ له‌سه‌ر جموجوڵی بازرگانی و کاروباری ھاووڵاتییان.

ئه‌وه‌ش له‌ دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ له ‌دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی نێوان هه‌رێم و تورکیا ڕاگیران و تا ئێستاش گه‌شتی نێوان سلێمانی- تورکیا ده‌ستی پێنه‌کردوووه‌ته‌وه و ڕۆژی ٢٣ی ئازار بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕای‌گه‌یاند که‌ ڕێگای ئاسمانیی تورکیا بۆ ھه‌ولێر ده‌کرێته‌وه‌ و گه‌شته‌کانی سلێمانی ناکه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39442

Your Comment

You are replying to: .
captcha