عێراق، چاکسازیی ناوخۆیی و یه‌کترکێشکردنی هه‌رێمی/ به‌رهه‌م ساڵح

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ وتارێکدا ڕایده‌گه‌یێنێت: "چه‌ندین قه‌یران و ته‌نگه‌ژه‌ ڕووبه‌ڕووی عێراق بوووه‌ته‌وه‌ و ده‌مانه‌وێت له‌م قۆناغه‌دا وڵاته‌که‌مان ڕزگار بکه‌ین و بیگه‌ینینه‌ که‌ناری ئارام".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووهه‌می 2018 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراق له ‌وتارێکدا که‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی ڕایگه‌یاندوووه‌ "له‌ به‌رامبه‌ردا عێراقییه‌كان ڕووبه‌ڕووی زۆرێک له‌ ئاڵێنگاری و مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كه‌موكورتییه‌ بونیادگه‌راییانه‌وه‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ كه‌ له‌ كۆسیسته‌می حوكمڕانی، ململانێی ناوخۆیییه‌كان كه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و یه‌كتركێشكردنه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ژین كه‌ عێراقییان پاڵنایه‌ ناو بازنه‌ی ته‌نگژه‌ مه‌ترسیداره‌كانه‌وه، ئیدی له‌ ته‌نگژه‌یێكه‌وه بازی ده‌دایه‌ ته‌نگژه‌یێكی دیكه هه‌ر چه‌نده‌ پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ "2003"وه‌ تاوه‌كوو ئێستا ده‌ستكه‌وتی هه‌بوون و له‌وانه‌یه‌ ئه‌م قۆناغه‌ تازه‌یه‌ ببێته‌ ساته‌وه‌ختی وه‌رچه‌رخانێک و مێژووی عێراقیش له‌ دووتوێی لاپه‌ڕه‌كانیدا تۆكاری بكات، جا، به‌تایبه‌تیش له‌ سه‌رئاستی بونیادنانی دیموكراسی".

د.به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ "ئاڵێنگاری زۆرمان له‌ پێشن كه‌ دیارترینیان گرفتی ئاوه‌ كه‌ مه‌ترسیدارترینیانه‌ و له‌ زۆر بواریشدا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیان و ژینگه‌ ده‌كات و لێكه‌وتی نه‌رێنیشی ده‌بێت بۆ سه‌ر داكه‌وتی (واقع) عێراق، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ كاری ڕژد هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی ئاو له‌ ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها پرسه‌كانی به‌رزه‌فت كردنی سنووره‌كان، ڕێكخستنی بازرگانی و گه‌شتیاری ئایینی و ڕۆشنبیری، هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ عێراقدا و بگره‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌ هاوسێكانیشمان ده‌بێت وامان لێ بكه‌ن ژینگه‌یێكی لێكتێگه‌یشتن بسازێنین و بگه‌ینه‌ ئه‌و ڕێككه‌وتننانه‌ی كه‌ خزمه‌ت به‌ هه‌مووان ده‌كه‌ن و كه‌ش و هه‌وایێكی پڕمتمانه‌ و دڵنه‌وایش ده‌ڕه‌خسێنن".

سه‌رۆک کۆماری عێراق ئه‌وه‌شی وتوووه‌: "ده‌كرێت ئه‌م قۆناغه‌ سه‌ره‌تایێكی ڕاسته‌قینه‌ بێت بۆ ده‌ربازبوونی عێراق له‌ بازنه‌ی بۆشی ته‌نگژه‌كان و‌ پشكداری كردن له‌ ده‌ربازكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه‌ له‌ گێرمه‌وكێشمه‌ جۆراوجۆره‌كانی، ئێستا ڕێبازه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م عێراقییه‌كاندا ڕۆشنتره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ كه‌ناره‌ ئارامه‌كه‌ی دیكه، ئه‌مه‌ش هه‌ندێكی په‌یوه‌ستن‌ به‌ به‌ركه‌وته‌ ناوخۆیییه‌كانه‌وه‌، هه‌ندێكی دیكه‌شی په‌یوه‌ستن به‌ به‌ركه‌وتی ده‌ره‌كی دوولایه‌نه‌‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی برا و هاوسێ و ده‌وڵه‌تانی جیهانه‌وه، سه‌ركردایه‌تییه‌ عێراقییه‌ تازه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستی یاساكاری و جێبه‌جێكاریدا، خاوه‌ن دیدگایێكی ڕوون و ئاشكرایه‌ سه‌باره‌ت به‌و جۆره‌ به‌ركه‌وتانه".‌

سه‌رۆک کۆماری عێراق وتووشیه‌تی: "نه‌خشه‌ ڕێگاكه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ له‌ چاكسازی ڕاسته‌قینه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ سه‌رله‌نوێ له‌ نێوان ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییاندا متمانه‌دار نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه‌‌ و گرێبه‌سته‌كه‌شیان توندوتوڵتر ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌لی كار و په‌ره‌پێدانی بونیادی یاسایی له‌ پیاده‌كردنێكی به‌هێزی و شێلگیرانه‌ی جه‌نگان دژ به‌ گه‌نده‌ڵی، كاركردنیش له‌ پێناو ده‌ركردنی یاسایێكی هه‌ڵبژاردن كه‌ ده‌سته‌به‌ری پڕۆسه‌یێكی هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگه‌رد بكات و په‌ره‌ش به‌ متمانه‌داری هاووڵاتی عێراقی بدات له‌ باوه‌ڕبوونی به‌ میكانیزمه‌ دیموكراسییه‌كان و‌ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆیێكی نیشتمانی ناوخۆیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتییه‌ بونیادگه‌رایییه‌كان له‌ كۆسیسته‌می حوكمڕانیدا و چاره‌سه‌ری گرفته‌ كه‌ڵه‌كه‌بوووه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ئیتحادیش بكات."

سه‌رۆک کۆمار ئه‌وه‌شی وتوووه‌ "ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتی ناوخۆیی په‌یوه‌ستن به‌ تازه‌كردنه‌وه‌یێكی گشتگیری بونیادێكی ئابووری، هاندانی وه‌به‌رهێنان‌، ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار، په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه‌ نیشتمانییه‌كان، هاندانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی، پاڵپشتی كردنی پڕۆژه‌ ئاوه‌دانكارییه‌ گه‌وره‌كان، له‌ هه‌مان ئان و ساتدا و هاوشانی ئه‌مانه‌ی باس كران ده‌بێت هانی پڕۆژه‌ مامناوه‌ند و بچووكه‌كانیش بدرێت".

به‌رهه‌م ساڵح له ‌کۆتاییی نووسینه‌که‌یدا باسی له‌وه‌ش کردوووه‌ "عێراق له‌ هه‌وڵدایه‌ باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پانتایی و قووڵاییی ژینگه‌ عه‌ره‌بی و كه‌نداوییه‌‌كه‌یدا هه‌بێت، له‌گه‌ڵ براكانی هاریكار بێت له‌ ڕه‌گپێداكوتانی ڕێساكانی هاوسێیه‌تی باش و ته‌واوكاری ئابووری و ڕابوون و په‌ره‌پێدانی ڕۆشنبیرییێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا به‌سته‌ر و په‌یوه‌ندی تۆكمه‌ و پته‌وی زۆر هه‌ن كه‌ به‌رزه‌فڕین (گموح) له‌وه‌ی په‌ره‌یان پێبده‌ین و بنچینه‌كانیشیان به‌هێز".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39441

Your Comment

You are replying to: .
captcha