هه‌ده‌په‌ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی ده‌كات

به‌شی تورکیا- وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" ڕایگه‌یاند که‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی به‌ڕێوه‌بردنی پارته‌كه‌ی به‌رنامه‌ی كاری په‌یوه‌ندیدار به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی دیاری كراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی پارته‌كه‌ی كه‌ دوو ڕۆژی خایاند، ساروحان ئۆلوچ وته‌بێژی هه‌ده‌په‌ پرێس كۆنفرانسێكی له‌ ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی ڕێكخست و رایگه‌یاند: یه‌کێک له‌ بابه‌ته‌ هه‌ر گرنگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردن بریتی بوووه‌ له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی و قۆناغی یه‌كه‌می ئاماده‌كارییه‌كانیش كۆتایی هاتوووه.

ساروحان ئۆلوچ ئاشكراشی كرد كه‌ پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ شار و شارۆچكه‌كان گفتوگۆیان كردوووه‌ و وتیشی: "هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ستراتێژیه‌تی هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی و به‌یاننامه‌ و هاوبه‌شانی خۆجێیی و هاوپه‌یمانێتی كردوووه‌ و به‌رنامه‌ی كارمان له‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئاماده‌ كردوووه و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌و به‌رنامه‌ی كاره‌ و پێشنیاره‌كان به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نرێت."

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39438

Your Comment

You are replying to: .
captcha