بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند: "تاوەکوو ئێستا ھیچ لایەنێکی سیاسی بەشێوەیێکی ڕاستەوخۆ باسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی نەکردووە، ئەو قسە و باسانەشی بڵاو دەکرێنەوە، لە ژوورە تاریکەکاندا بووە، بەڵام پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم زۆر ناخایێنێت".
ناوبراو ئاماژهى بهوهشدا كه ھەندێک لایەنی سیاسی دوو دڵن لە بەشداری کردن، بهشێكیشیان دەڵێن بەشداری ناکەین، بەڵام ئەوەی کە یهكلا بووهتهوه، بهشداری كردنى پارتى دیموكراتى كوردستان و یهكێتییه له كابینهى نوێی حكوومهت، ئهوانى دیكهش دەگەنە ئەو باوهڕهى بەشداری بکەن.
سهعدی پیره،گوتیشی: "ئێمە هێزی دووەمین لە هەرێمی کوردستان، دیاری كردنی پۆستەكانیش كارێكی قورس نییە و لە گفوگۆكانی سەرەتادا لەگەڵ پارتی دەتوانین ئەو بابەتە یەكلا بكەینەوە".
دەربارەی پەیوەندیەکانیان لهگهڵ پارتی دیموکراتی کوردستان،گوتهبێژى یهكێتی، جهختی كردهوه، پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و پهكێتى بهردهوامه، گوتیشی: "ڕاستە لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک كۆماری عێراقەوە بەشێوەیێک لە شێوەکان جۆرە ساردییێک دروست بووە، بەڵام پێشتریش چەند جارێک ئەم ساردییە دروست بووە و چارەسەر كراوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment