داوا لە بەغدا دەکرێت هۆکاری ئامادەبوونی سەربازە ئەمریکییەکان لە سنووری عێراق و سووریا ڕوون بکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی چاکسازی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە دەوڵەتی فیدراڵ دەکات لەبارەی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکا لە سنووری نێوان عێراق و سووریا و هاوکات پەرەسەندنی چالاکییە تیرۆریستییەکان لەو سنوورانەدا ڕوونکردنەوە بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد کنانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: هەر چەشنە ئامادەبوونی سەربازانی بیانی لە عێراق زەبر لە بەرژەوەندییە باڵاکانی ئەو وڵاتە دەدات و داوای لە حکوومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد ڕێککەوتن نامەیێکی فەرمی ئەمنی لەگەڵ ئەمریکا بۆ دیاری کردنی جووڵە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سنوورەکانی عێراق و سووریا، واژۆ بکرێت.

ناوبراو وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە جێگیر بوونی سەربازە ئەمریکییەکان لەم دواییەدا و هاوکات زیاد بوونی جووڵەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، لە کۆڕە سیاسییەکاندا گومانی دروست کردووە، وتیشی: هێزەکانی عێراق بەتایبەت پاش سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە بەسەر گرووپی تیرۆریستیی داعش چیتر پێویستیان بە ئامادە بوونی هێزی بیانی نییە و خۆایان توانای لەناو بردنی تیرۆریان لە وڵات هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39430

Your Comment

You are replying to: .
captcha