بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی 80ـه‌مین ساڵیادی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوورک، دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
لە بەشێکی گوتارەکەیدا تیشكی خسته‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و گوتی: "زۆرباش دەزانین ئەوانەی کە بە ڕووکەش پەکەکەی قەندیل بە رێکخراوی تیرۆریستیی دەناسێنن و خەڵاتیان لەسەر دادەنێن، لە پشتەوە چۆن لەگەڵ هەمان تیرۆریستان‌دا کاردەکەن. بە خاپوور کردنی دانە بەدانەی حەشارگەکانی تیرۆریستان لە باکووری عێراق، بەردەوامین لە بەرەوپێش چوون بۆ رووخانی قەندیل و شنگال بەسەر تیرۆریستان‌دا".
ئەردۆغان هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده نوێ كرده‌وه و گوتیشی: "هەست بەوە دەکەین کە خوشک و برا سوورییەکانمان لە رۆژهەڵاتی فورات بە چ شێوەیێک لە ژێر چنگی رێکخراوی تیرۆریستییدا دەناڵێنن. لە داهاتوویێکی زۆر نزیکدا ئەو ستەملێکراوانەی ئەم ناوچەیەش بە دڵنیایی و ئارامیی دەگەیێنین".
له‌باره‌ی رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای ته‌قه‌مه‌نی یه‌كێک له بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له شه‌مزینان سه‌رۆک كۆماری توركیا رایگەیاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای ته‌قه‌مه‌نی له جۆڵه‌مێرگ تاوه‌كوو ئێستا چوار کوژراو و نزیكه‌ی 20 بریندار هه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment