بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسووڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر هەواڵی دیداری نێوان مورتەزا عبادی کونسووڵی ئێران و جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی هەواڵەکە، جێگری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیداری لەگەڵ کونسوڵی ئێراندا لە هەولێر وێڕای ڕێزگرتن لە پشتگیرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی داعش زیادی کرد: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دژ بە هەلقۆستنەوەی گرووپەکان لە سنوورە هاوبەشەکانی ئێرانن.
شایانی باسە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر داوای فەرمیی بەرپرسانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەی ڕاوێژکاری سەربازی لەشەڕی داعشدا یارمەتیی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراقی دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment