كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن داوایێک ئاراسته‌ى په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات هه‌ڵپه‌ساردنى كاره‌كانیان كۆتایى پێبهێنێت چوونكه‌ هیچ تۆمه‌تێكى ساخته‌كارى به‌ سه‌ر كۆمسیۆندا ساغ نه‌بۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووهه‌می 2018 حازم داینى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ پێویسته‌ په‌رله‌مانى عێراق كۆتایى به‌ ڕاگرتنى كاره‌كانى كۆمیسیۆن بهێنێت چوونكه‌ دواى كۆتایی هێنانى لێكۆڵینه‌وه‌كان له ‌ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان هیچ تۆمه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى له‌لایه‌ن هیچ ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران و به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌یه‌كه‌وه‌ نه‌سه‌لمێنرا.

ناوبراو وتیشى: "كۆمیسیۆن نووسراوى فه‌رمى بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان ناردوووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌".

حازم داینى پێی وایه‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى كاره‌كانى كۆمیسیۆن گرنگه‌ چوونكه‌ لایه‌نى تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ دیاری كردنى كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆیه‌ پێویسته‌ كۆتایى به ڕاگرتنى كاره‌كانى بهێنرێت.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39423

Your Comment

You are replying to: .
captcha