کوردپرێس: به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتوووه هێزه‌کانی سوپای سووریا هه‌ندێک به‌ڵگه‌یان ده‌ست که‌وتوووه که باس له هێرشی گرووپه ڕادیکاڵه‌کان بۆ سه‌ر بنکه‌ی ئه‌و سوپایه له ناوچه‌ی ئاگربڕی ئیدلب ده‌کات هه‌ر بۆیه ئه‌و سوپایه‌ش ئیدلب بۆردومان ده‌کات.
هێزه‌کانی سوپای سووریا به مووشه‌کی زه‌وین به زه‌وین بنکه‌ی گرووپی جهیشولعزهیان -که گرووپێکی ڕادیکاڵه- بۆردومان کردوووه و له ئه‌نجامدا 22 میلیشیای سه‌ر به‌و گرووپه سه‌ربازییه کوژران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان، بنکه و باره‌گای ئه‌و گرووپه سه‌ربازییه له ناوچه‌ی چه‌کداماڵڕاو کراوه‌ته ئامانج که تورکیا له شوێنێکی 15 بۆ 20 کیلۆمه‌تری وه‌کوو مه‌ودای نێوان هێزی سوپای سووریا له‌گه‌ڵ گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سووریا دروستی کردبوو.
به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌کان گرووپه ڕادیکاڵه‌کان ده‌بێ تاکوو 15ی ئه‌کته‌وبر له ناوچه‌ی چه‌کداماڵڕاو بچنه ده‌ره‌وه که هه‌واڵه‌کان باس له نه‌کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له‌و ناوچه‌یه ده‌کات.
شایانی باسه؛ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ماریا زاخارۆف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاندبوو که سه‌ره‌ڕای سه‌رکه‌وتنه‌کان له‌باره‌ی دروست کردنی ناوچه‌ی چه‌کداماڵڕاو له سنووره دیاریکراوه‌کان، قسه‌کردن له‌باره‌ی ته‌واوبوونی کاره‌کان هێشتا زوووه. گرووپه تیرۆریستییه‌کان وه‌ک نوسره و دیکه‌ی گرووپه نایاسایییه‌کان له ئیدلب ڕۆژ له دوای ڕۆژ پیلان و کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌و بابه‌ته کێشه له به‌رده‌م دروست کردنی ناوچه‌ی چه‌کداماڵڕاو دروست ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زهرنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment