به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عوسمان ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی PKK له لێدوانێکدا ئاماژه به دیاری‌کردنی خه‌ڵاتی نه‌ختینه‌ییی 12 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکا ده‌کات بۆ ناساندنی و ده‌ستگیر کردنی سێ سه‌رکرده‌ی باڵای PKK و ده‌ڵێت: بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا جیدییه و له‌و بڕیاره پاشگه‌ز نابێته‌وه. ئه‌گه‌ر PKK نه‌خشه‌ڕێگای خۆی نه‌گۆڕیت 2 ڕێگا بۆی نامێنێته‌وه یان سه‌رکرده‌کانی PKK بکوژرێن یان ده‌ستگیر و ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیا بکرێنه‌وه هه‌ر بۆیه PKK ده‌بێ ئه‌و دۆخه به هه‌ند وه‌ربگرێت و نه‌خشه‌ڕێگای خۆی بگۆڕێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که ئه‌مریکا ئه‌و جۆره بڕیارانه به‌پێی پڕۆژه‌کانی له ناوچه‌که گرتۆته‌به‌ر و گوتیشی: مێژووی تراژێدیای کورد له‌گه‌ڵ PKK درێژه‌ی بوووه به‌ڵام ئه‌مریکا پڕۆژه‌یێکی نوێ بۆ ناوچه‌که هه‌یه و چیدی کاتی ئه‌وه گه‌یشتوووه که کورد فێری سیاسه‌ت بێت. سیسته‌می PKK له‌سه‌ر شێوازی سه‌ربازی داڕێژراوه هه‌ر بۆیه پرسی PKK به ڕێچاری سیاسی چاره‌سه‌ر ناکرێت. ئه‌مڕۆکه‌ش گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ڕی به‌رده‌م پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و دیکه‌ی حیزبه کوردییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی سیاسه‌ت PKKیه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زه‌رنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment