نامەی توندی لاهوور شێخ جەنگی بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی نامەیێکی توند ئاڕاستەى ئەنجومەنى سەرکردایەتیى یەکێتى دەکات و دەرکرانی لە ڕێزەکانی یەکێتی ڕەت دەکاتەوە.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی شارپرێس کە لەسەرچاوەیێکى باڵای ناو یەکێتیەوەە دەستی کەوتووە ڕۆژی پێنج شەممە 5ی نۆڤێمبێری 2021 لاهوور شێخ جەنگی "هاوسەرۆکى یەکێتى" نامەیێکى ئاڕاستەى سکرتێری ئەنجومەنى سەرکردایەتىی یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان کردووە و تیایدا سەرجەمی ئەو بڕیارانەى رەت کردوەتەوە کە لەچەند رۆژى رابردوودا بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى بەرامبەر لاهور شێخ جەنگی و چوار ئەندامى سەرکردایەتى کە نزیکن لەناوبراو دەرکردوە.

لاهور شێخ جەنگی لەنامەکەیدا رایگەیاندووە" ئێستا ریزەکانى یەکێتى لەبەردەم لێکترازاندایە، بۆیە لەپێناو پاراستنى کەرامەتى یەکێتیدا هەموو ئەو دەسەڵاتانەى کە خۆی پێشتر رادەستى بافڵ تاڵەبانى کردوە وەریان دەگرێتەوەو بەکاریاندەهێنێتەوە، هاوکات پابەندی هیچ کام لەو بڕیارانە نابێت کە بەرامبەر خۆی هەفاڵەکانى دەرکراون".

هاوکات لاهور شێخ جەنگی لەنامەکەیدا جەختیکردوەتەوە کە هەموو ئەو بڕیارانەى سەبارەت بەخۆى و هەڤاڵەکانى دراون ناپەیڕەوین و لەدەرەوەى پەیڕەوی ناوخۆو ئەنجومەنى سەرکردایەتى دەرکراون.

هەروەها لاهور شێخ جەنگی لەنامەکەیدا داوای کردوە کە نامەکەى گشتاندنى پێ بکرێت بەسەر سەرجەم ئۆرگان و دەزگاکانى یەکێتیدا و بەناوى هاوسەرۆکەوە بڵاوبکرێتەوە.

دوای ئەوەى ٨ی تەمووزی ئەمساڵ بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکى یەکێتى تۆمەتبارکرد بە ژەهرخواردکردنى، لە کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى کە رۆژی 15ی تەموز بەڕێوەچوو لاهور شێخ جەنگی بەشێوەیەکى کاتى دەسەڵاتەکانى خۆی رادەستى بافڵ تاڵەبانى کرد تا ئەو کاتەی ئەنجومەنى سەرکردایەتى کۆدەبێتەوەو لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە دەکات کە ئاڕاستەى کراون.

News Code 3941

Your Comment

You are replying to: .
captcha