بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەری حزبی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی گرێدراو بە داهاتووی کاری هاوپەیمانیەوە تاوتوێ کران، لەوانە گۆڕینی ناوی هاوپەیمانی و هەڵبژاردنی سەرۆکی هاوپەیمانی یان دەستەیێک بۆ سەرۆکایەتی کردنی.
لە کۆبونەوەکەدا هاودیدانی ئامادەبووی کۆبونەوەی گشتیی هاوپەیمانی بە زۆرینەی ڕەهای دەنگ بڕیاریان دا هاوپەیمانی وەکوو حزبێکی سیاسی بەردەوامبێت و درێژە بە کاری سیاسی خۆی بدات.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆدا هاودیدانی هاوپەیمانی بڕیاریان دا گۆڕانکاریی لە پەیکەری ڕێکخستنی حزبەکەدا بکەن و بەگوێرەی ئەو هەموارەی کە لە پەیڕەوی ناوخۆدا ئەنجام درا هاوپەیمانی سێ ئەنجومەنی دەبێت و کە ئەنجومەنی سیاسی و ئەنجومەنی جێبەجێ کردن و ئەنجومەنی نوێنەران.
هەر ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی گشتی هاودیدانی حزبی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری و ناوی حزبەکەیان گۆڕی بۆ هاوپەیمانی نیشتیمانی.
حزبی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا بەرهەم ساڵحی بە سەرۆکی حزبەکە دەستنیشان کرد، دواتر بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کرد و توانیان دوو کورسی بەدەست بهێنن، بەڵام لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بهرههم ساڵح سەرۆکەکەی دەستی لەکارکێشایەوە ئەمەش نیگەرانی ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حزبەی لێکەوتەوە، ئەمرۆش یەکەمین کۆبونەوەی فراوانی فەرمیی ئەنجام دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment