کوردپرێس:
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكى یه‌كێتىی هاورده و ناردنكارانى كوردستان بۆ رایۆى نه‌وا وتى"دڵنیایی به هاووڵاتیان و بازرگانانى هه‌رێم ده‌ده‌ین كه سزا ئابوریه‌كانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر هه‌رێم به‌جێناهێڵێت و له‌ئێستادا په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و تاران به‌رده‌وامییان هه‌یه، هه‌روه‌ك ئاڵوگۆڕى بازرگانى له مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نێوانیشیان به‌شێوه‌ى پێشوو ئاساییه و هیچ كێشه‌یه‌كى بۆ دروست نه‌بوه".
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا بۆ رادیۆى نه‌وا ئاشكراشی كرد "ئه‌وه‌ى كێشه‌ى بۆ بازرگانانى هه‌رێم دروستكردوه خاڵه گومرگییه نایاساییه‌كانى نێوان كه‌ركوك و پارێزگاكانى هه‌رێمه، نه‌ك گه‌مارۆى ئابورى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، بۆیه به‌پێویستى ده‌زانین هه‌رچى زووه لاببرێن و له‌وه زیاتر كێشه‌و ئاسته‌نگ بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانى عیراق دروست نه‌كه‌ن".
Your Comment