چاوه‌ڕوانی هه‌مان هه‌ڵوێستین دژی یه‌په‌گه-‌ش کە ئەمریکا هەمبەر پەکەکە گرتیە بەر

بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار سەبارەت بە بڕیاری ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌ رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاری هاوپه‌یمانانمان له‌وباره‌وه‌ به‌گرنگ ده‌زانین، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ زۆر دواكه‌وتووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاكار گوتیشی: چاوەڕوانین هەمان هەڵوێست و مامەڵە، هەمان روانگە سەبارەت بە یەپەگەش کە هیچ جیاوازییێکی لەگەڵ پەکەکەدا نییە، پەرەی پێ بدرێت.

وه‌زیری به‌رگریی توركیا هه‌روه‌ها گوتی: "ناكرێت قبووڵی بكه‌ین له‌ لایێک خه‌ڵات له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌ داده‌نرێت له‌ لایه‌كیش به‌ بارهه‌ڵگر و فڕۆكه‌ و ئۆتۆمبێل و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ یه‌په‌گه‌ بنێردرێت. چاوه‌ڕوانین ساتێک زووتر ئه‌مه‌ش راست بكرێته‌وه‌".

سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39384

Your Comment

You are replying to: .
captcha