ئەحمەد حاجی ڕەشید: بۆ پرسی بودجەی 2019 لیژنەی هاوبەشی حکوومەت و پەرلەمانی عێراق پێک دەهێنرێت

بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- بۆ دەستكاریكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2019ی عێراق، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە نووسراوێك بۆ پێكهێنانی لیژنەیێکی هاوبەش لەنێوان حكوومەت و نوێنەران دەردەكات، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵیش رایدەگەیەنێت"داوایێكیان ئاڕاستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە".

کوردپرێس:

ئەحمەد حاجی رەشید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەSNNی راگەیاند: دوانیوەڕۆی ڕۆژی 7ی 11ی 2018 سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ بوونەوە، بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی بودجەی 2019ی عیراق و پشكی هەرێم.

وتیشی:"هەموو فراكسیۆنە كوردییەكان هاوهەڵوێست بوون لەسەر داكۆكیكردن لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەكە، راپۆرتێكیش لەبارەی كەموكوڕییەكانی بودجە ئامادە دەكەین".

راشیگەیاند، لەڕێگەی د.بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داواكارییێكمان ئاڕاستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ ئەوەی بەزووترین كات وەفد بنێرنە بەغدا بەمەبەستی چارەسەری كێشەی قووتی خەڵك و بودجە، هەروەها بۆ ئەوەی روون بێت كە ئایا هەرێم پابەند دەبێت بە پڕۆژەیاسای بودجەی یان نا.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی 8ی 11ی 2018، نووسراوێكی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی حكوومەتی عێراق دەگاتە پەرلەمان، تایبەت بەپێكهێنانی لیژنەیێكی هاوبەش لەنێوان حكوومەتی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی كێشەكانی بودجەی 2019 و دەستكاریكردنی، لەڕێگەی ئەو لیژنەیەشەوە داكۆكیی تەواو لەمافەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین.

News Code 39381

Your Comment

You are replying to: .
captcha