کوردپرێس: به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەو دیدارەدا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاووتوێ كرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست ڕه‌وشی سیاسیی عێراق به‌ره‌و باشتر بڕوات و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بتوانێت داواكاری و ماف و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكات و لایه‌نی كوردی له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵێكی به‌هێز و كاریگه‌ريی هه‌بێت و هاوكار بێت بۆ به‌دیهێنانی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان كرا و جه‌خت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه تاكوو دواتر هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بهاوێژرێن و حكوومه‌تێک پێكبێت كه ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندار به عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment