کوردپرێس:
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ٦ی ١١ی ٢٠١٨، لەکۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەزوەر مەحمود سەرپەرشتیاری خاڵی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایگەیاند، "سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، ھەمان سزاکانی ئەو وڵاتەیە کە ساڵی ٢٠١١دا ھەبوو، کاروبارە بازرگانییەکانیش لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسایی بوو، ئێستاش ئاساییە، ھەرچەند بڕیارەکان بەجۆرێک لەجۆرەکان قورستربون، بەڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاساییە و بۆ ھیچ شتێک گۆڕانکاریی بەسەردا نەھاتوە".
ناوبراو وتیشی:"بەگوێرەی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان، ئەو بابەتەی پەیوەستە بەکاری مرۆییەوە، سزا نایگرێتەوە، ھەرچەند ئێستا ھەشت وڵات بەخشراون کە ھاوردە و ھەناردە بکەن لە ئێرانەوە و نەوتیشی لێ بکڕن، عیراقی تێدا نییە و بەھەڵواسراوی ماوەتەوە، بەڵام پێمان وایە یەکێکیش دەبێت لەو ھەشت وڵاتە و دەخرێتە ناو وڵاتە بەخشراوەکانەوە".
ئەوەشی وت:"ھەموو بازرگانان و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاساییە و ھیچ کێشە و گیروگرفتێکمان نییە، ڕۆژانەش (٦٠٠ ـ ٧٠٠) ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر ھاتوچۆ دەکەن، بەڵام ھەندێک مەوادی خۆراکی لە ئێرانەوە پێشتر ھاوردەکردنی ڕاگیرابوو، ئێستاش وەک خۆیەتی".
Your Comment