کوردپرێس:
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، خەڵات دەبەخشرێتە ئەو كەسانەی كە شوێنەی چەند سەركردەیێكی پەكەكەی بۆ ئاشكرا دەكەن كە پێكهاتوون لە "موراد قەرەیلان، جەمیل بایك، دوران كاڵكان".
ئەمەریكا بڕی 5 ملیۆن دۆلاری وەك پاداشت بۆ ئاشكراكردنی شوێنی موراد قەرەیلان و 4 ملیۆن دۆلار بۆ ئاشكراكردنی شوێنی جەمیل بایك و سێ ملیۆن دۆلاری بۆ ئاشكراكردنی شوێنی دوران كاڵكان تەرخان كردووە.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكادا هاتووە، "لە ساڵی 1997ەوە واشنتۆن پەكەكەی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندووە، لە ساڵی 2011ەشدا ئیدارەی ئەمەریكا پەكەكەی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستیی جیهانی ناساندووە".
Your Comment