بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت چاپی لەندەن، ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری سەرچاوەیێکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی داد لە حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە کەمینەی مەسێحی دەسێندرێتەوە و یەکێک لە وەزارەتخانەکان بووە بە پشکی کورد.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە کە ناوەکەی نەدرکێندراوە، لەو بارەوە جەختیشی کردووە کە وەزارەتی داد لە حکوومەتی عەبدولمەهدی دراوە بە یەکێتیی نیشتمانی و ئەو حیزبەش خالد شوانی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی بۆ ئەو پۆستە پاڵاوتووە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە پێشتر حیزبە مەسێحییەکان ئەسما سادق-یان بۆ وەدەستەوە گرتنی پۆستی وەزارەتی داد لە حکوومەتی نوێدا کاندید کردبوو، ئەو کەسەی کە بە وتەی بورهانەدین ئیسحاق لە نوێنەرە مەسێحییەکانی پەرلمان یەکێک لە 10 کەسی یەکەمی مافناسی لەو وڵاتە بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment